20/07/2020

حاكمى چوار ویلایەتی ئەڵمانیا داواى ڕاگرتنی پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن

حاکمی چوار ویلایەتی ئەڵمانیا پێشوازییان لە هەوڵەکانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد بۆ ڕاگرتنی پلانی کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا.

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند نزیکەی 9,500 سەربازی ئەمەریکی لە ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە، هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ شکستهێنانی ئەڵمانیا لە پابەندبوونی بە بەرپرسیارێتیە داراییە بەرگرییەکانیەوە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و تۆمەتباری کرد بەوەی لەڕووی بازرگانییەوە سوود لە ئەمەریکا دەبینێت.

حاکمی چوار ویلایەتەکەی ئەڵمانیا کە بنکە سەربازییە ئەمەریکییەکانیان تێدایە پەیامێکیان ئاڕاستەی ئەو 13 ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی پلانەکە، لەنێو ئەو ئەو ئەندامانەشدا سیناتۆر میت ڕۆمنی و جیم ئینهۆفیان تێدایە.

لە پەیامەکەیاندا هەریەک لە حاکمی ویلایەتی باڤاریا و هسە و بادن- فێرمبێرگ و ڕاینلاند- بالاتینێت دەڵێن ” لەبەر ئەوە ئێمە داواتان لێدەکەین پشتیوانمان بن و نامانەوێت پەیوەندییە هاوڕێیەتیەکەی نێوانمان بپچڕین، بەڵکو دەمانەوێت پتەوتری بکەین و بوونی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا و ئەوروپا بپارێزین.”

مانگی ڕابردوو واشنتن وتی ” ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر بەرپەرچی ڕوسیا بدەینەوە و هاوپەیمانێتی ناتۆ بەهێزتر دەکات و دڵنیاییکردنەوەی هاوپەیمانەکانیشمانە.”

حاکمی چوار ویلایەتەکەی ئەڵمانیا دەڵێن هێزەکانی ئەمەریکا لە ویلایەتەکانیاندا ” بڕبڕەی پشتی هێزەکانی ئەمەریکان لە سەرانسەری ئەوروپادا و هەروەها بڕبڕەی پشتی تواناکانی هاوپەیمانێتی ناتۆشە بۆ جووڵەکردن دژی هەر دوژمنکارییەک.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …