14/07/2020

په‌رله‌مانی‌ لیبیا داوای له‌ سوپای‌ میسر كرد رووبه‌ڕووی‌ توركیا ببێته‌وه‌

برادۆست میدیا: پەرلەمانی لیبیا داوا له‌ سوپای‌ میسر ده‌كات چی‌ پێویسته‌ بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامی‌ بدات.

پەرلەمانی لیبیا رایگەیاند‌، “توركیا ده‌ستوه‌ردانی‌ له‌ كاروباری ناوخۆی‌ لیبیا كردووه‌ و له‌ڕێی‌ میلیشیا چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ سه‌روه‌ری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پێشێلكردووه‌”.

وتیشی‌، “داگیركاری‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆیه‌ بۆ لیبیا و وڵاتانی‌ دراوسێ‌ له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ میسر و به‌ یه‌كخستنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ دراوسێ‌ داگیركارییه‌كه‌ راده‌گیرێت”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “پەرلەمانی‌ لیبیا كه‌ تاكه‌ نوێنه‌ری‌ شه‌رعی‌ و هه‌ڵبژێردراوی‌ گه‌لی‌ لیبیایه‌ پێشوازی‌ له‌ لێدوانه‌كانی‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی‌ سه‌رۆكی‌ میسر ده‌كات”.

په‌رله‌مانی‌ لیبیا راشیگه‌یاند كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ میسر ده‌توانێت ده‌ستوه‌ردان له‌ ناوخۆی‌ وڵاته‌كه‌یان بكات بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی لیبیا و میسر.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …