04/07/2020

داوای “ئازادکردنی مەلا کرێکار” دەکەن

سەرچاوە: ڕیتر ئالتۆ ئادیجی بۆڵزانۆ

دادگای ئیتاڵی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی نوێی بۆ دۆسێیەی مەلا کرێکار ھەڵدایەوە و بەم زووانە پێداچونەوە بەدادگای کردنەکەیدا دەکرێتەوە.

ڕۆژی ھەیینی ٣ی ئەم مانگە پارێزەی مەلا کرێکار سەردانی دادگای بۆڵزانۆی کرد تایبەت بەدۆسێیەی مەلا کرێکار دۆسێیەکەیش بۆ حەفتەی داھاتوو ١٠ مانگ دواخرا.

ڤیتۆریۆ پلاتی پارێزەری تۆمەتباری ئیسلامی مەلا کرێکار ڕایدەگەیەنێت دۆسیەی مەلاکرێکار زیاتر سیاسیە بۆیە “داوای ئازادکردنی دەکەین”.

پارێزەرەکەی کرێکار بەدەنگێکی بەرزو و لەخۆبوردیەوە لەبەردەم دادگای بۆڵزانۆی ئیتاڵیا قسەی بۆ مێدیاکان دەکرد، ئەوپێشتریش تا ئێستە “٢٩ جار داکۆکی لە دۆسێیەی تۆمەتباری تیرۆر کردوە”.

پێیوایە کەیسی مەلا کرێکار سیاسیە ئەو تۆمەتانەیش دراونەتە پاڵی تەنیا قسەن و بۆی ھەڵبەستراوە، ئەگینا سەلماندنیان ئاسان نییە، ڤیتۆریۆ باسی لەوەیش کرد وڵاتی نەرویج زۆر ھەوڵیاندا تۆمەتەکانیان بەسەر مەلا کرێکار بسەپێنن، بەڵام دیاربووە نەیانتوانی تۆمەتەکانیان بسەپێنن، ئێستەیش ڕادەستی ئیتاڵیان کردوەتەوە تەنیا دۆسێیەکی سیاسیەو ھیچی تر.

ڤیتۆریۆ پلاتی ئاماژەی بەوەشکرد دۆسێیەی کرێکار لە ئیتاڵیا ناڕوونەو بەڵکو ئەو باوەڕێکی ڕوون و ڕادیکاڵی ئیسلامی ھەیەو تەواو پێشتر و تائێستەیش ٢٩ حاڵەتی وەھام ھەبووە ھیچیان تۆمەتیان بەسەردا ساغ نەبۆتەوە.

پێشتر دادگای بۆلزانۆ بەبێ ئامادەبوونی خۆی بڕیاریدا بەبەندکردنی مەلا کرێکار بۆ ماوەی ١٢ ساڵ.

ئەو تۆمەتانەی مەلا کرێکاری لەسەر سزادراوە ئەمانەن
* پشتیوانیکردن لە تیرۆریستی ئیسلامی
* ھەوڵدانی بۆ دامەزراندنی ڕەوتی شاخ لە کوردستانی عێراق و ئەوەیش دەبێتە جێگای مەترسی.

ڕۆژی ٢٦⁄٣⁄٢٠٢٠ مەلاکریکار لە وڵاتی نەرویج گەڕێنرایەوە بۆ ئیتاڵیاو لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی ڕۆما ڕادەستی پۆلیسی کارێبینێری کرا، بەچاودێری داواکاری گشتی ترێنتۆی ئیتاڵی!

نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی ١٩٥٦ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە. نابراو ماستەری لە زانستی فەرموودەوانیدا ھەیە، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نەرویژی دەزانێ.

مەلا كرێكار ئەمیری پێشوی گروپی تیرۆرستی ئەنسارولئیسلام لەساڵی 1991دا چووەتە وڵاتی نەرویج و ئەو وڵاتەش مافی پەنابەرێتی پێداوەو دواتریش بەشێوەیەكی بەردەوام هاتووچۆی بۆ هەرێمی كوردستان كردوە.

ھەروەھا لەساڵی 2000 مەلا كرێكار بووە بە ئەمیری گروپی تیرۆرستی ئەنسارولئیسلام، كە لەساڵی 2003دا لەلایەن ئەمریكاوە گروپەكەی مەلا كرێكار وەك گروپێكی تیرۆرستی لەقەڵەم درا، لەكاتێ پرۆسەی بەناو ئازادی عێراقیش لەمانگی ئازاری 2003دا لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە لەناوچەی هەورامان بۆردومانی ئەو گروپە كراوە.

نووسینی: #شوان_سدیق لە ئیتاڵیا
#دەنگی_کورد_ئیتاڵیا

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …