03/07/2020

پۆلیس: چەکدارێک لە نزیک ماڵی سەرۆک وەزیری کەنەدا دەستگیردەکات

بەرپرسانی کەنەدا ئاماژەیان بەوەدا پۆلیس پیاوێکی چەکداری دەستگیرکردووە دوای ئەوەی چووەتە ناو ناوچەیەکەوە لە ئۆتاوا کە تایبەتمەندی خۆی هەیە و سەرۆک وەزیری وڵاتەکە جەستن ترودۆ لەو ناوچەیەدا دەژی، ئەوەشی خستەڕوو لەو کاتەدا سەرۆک وەزیر لە ماڵەوە نەبووە.

ترودۆ و خێزانەکەی لە ماڵێکی گەورە لە هاوینەهەواری ڕیدۆ هۆڵ دەژین کە بنکەی سەرەکی نوێنەری فەڕمی شاژنە ئیلیزابێثیشی لێیە.

پۆلیسی کەنەدا لە تویتەر نوسیویەتی ” پیاوێکی چەکدار توانیویەتی بچێتە ناو هاوینەهەوارەکەوە، لەو کاتەدا نە سەرۆک وەزیر و نە نوێنەرەکەی شاژنیشی لێبووە.”

وتیشی ” بەبێ ڕوودانی هیچ ڕووداوێک پیاوەکە دەستگیرکراوە. ئێستا دەستبەسەر کراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …