01/07/2020

ترەمپ پلانی كشاندنەوەی نۆ هەزار و 500 سەربازی ئەمریكای پەسەند كرد

برادۆست میدیا ـ جیهانی: سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ پلانی كشاندنەوەی نۆ هەزار و 500 سەربازی ئەمریكای لە ئەڵمانیا پەسەند كرد.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، جۆناسان هۆفمان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ” دۆناڵد ترەمپ بەرلەوەی پلانی كشاندنەوەی نۆ هەزار و 500 سەربازی ئەمریكا لە ئەڵمانیا پەسەند بكات، پێشتر لەلایەن وەزیری بەرگریی، مارك ئێسپەر و سەرۆك ئەركانی سوپا، مارك میڵی لەو پلانە ئاگاداركرابوویەوە.

گوتیشی: “چەند ئامانجێك لە پشت پەسەندكردنی پلانەكەوە هەیە، لەوانە پتەوتركردنی هەوڵەكان بۆ بەرپەرچدانەوەی رووسیا، هەروەها بەهێزتركردنی تواناكانی ناتۆ لەگەڵ باشتركردنی ستراتیجییەتی ئەمریكا لە ئەورووپا”.

جۆناسان هۆفمان باسی لەوەیش كرد كە لە میانی چەند هەفتەی داهاتوودا، پنتاگۆن ژمارەیەک لیژنەی پەیوەندیدار لە كۆنگرێس لەو پرسە ئاگادار دەکاتەوە و دواتر راوێژەكان لەگەڵ هاوپەیمانمان لە ناتۆ سەبارەت بە هەنگاوەكانی داعش دەكرێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو نیازی هەیە ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە ئەڵمانیا لە 34 هەزار و 500 سەرباز بۆ 25 هەزار سەرباز كەم بكاتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …