29/08/2020

فه‌ره‌نسا بڕیارێكی‌ له‌ دژی‌ توركیا راگه‌یاند

فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌ توركیا رێز له‌ كردار ده‌گرێت نه‌ك قسه‌، ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست هێلی سووریان بۆ توركیا داناوه‌.

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ “ئه‌مساڵ هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر كرداره‌كانی توركیا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت و هێڵی سوور بۆ توركیا داده‌نێن، چونكه‌ توركیا رێز له‌ كردار ده‌گرێت نه‌ك قسه‌”.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی” “كاتێك كه‌ بابه‌ته‌کە په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌ سه‌روه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پێویسته‌ ئه‌م وته‌یه‌ له‌گه‌ڵ كردار یه‌ك بێت، به‌ڵام توركیا رێز له‌ قسه‌ ناگرێت”.

به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك سزا له‌ دژی توركیا ئاماده‌ ده‌كات و چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت له‌ لووتكه‌ی داهاتوودا بڕیاری‌ له‌ باره‌وه‌ بده‌ن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ نیگه‌رانی‌ و هۆشداری‌ وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام توركیا سووره‌ له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌ دوای‌ وزه‌دا له‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاستدا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …