11/08/2020

لوبنان، بەهۆی ناڕەزاییەکان، حکومەت دەستی لە کارکێشانەوە

ناڕەزایـیەکانی بوونە هۆی دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتی لوبنان

حەسان دیاب سەرۆکی وەزیری لوبنان کە ڕۆژی دووشەممە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی دا، ڕەتیکردەوە تەنیا حکومەتەکەی لە تەقینەوە وێرانکەرەکەی بەیرووت بەرپـرسیاربێت. گوتی گەندەڵی لە هەموو جومگەکانی دەوڵەت ڕەگی داکوتیوە وە ئەو گەندەڵیـیە زۆر لە دەوڵەت گەورەترە.

لوبنانیـیەکان لە ئێستادا داوای گۆڕانکاریـیەکی بنەڕەتی لە حوکمڕانی وڵاتەکەیاندا دەکەن، نەک تەنیا حکومەتێکی نوێ بێتە سەر دەسەڵات و بە هاوشێوەی ئەوانەی پـێشتر چاوپـۆشی لە گەندەڵی بکات.

لوبنان بە قەیرانێکی گەورەی دارایـیدا تێپەڕدەبێت، بە تایبەتی پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە کاریگەری گەورەی لەسەر کەرتی گەشتیاری وڵاتەکەدا هەیە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …