11/04/2020

شاری نیویۆرک بۆتە گۆڕەپانی یەکەمی رووبەروو بوونەوای کۆڕۆنا

ئەمریکا

لەئێستادا شاری نیویۆرکی ئەمریکی بۆتە گۆڕەپانی یەکەمی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ Covid 19، بەشێوەیەک لە 5% تووشبووانی پەتاکە لە جیهاندا لەم شارەدایە، بەرپرسانی شارەکەش لەهەوڵی ئەوەدان رێگە بگرن لە زیاتر بڵاو بوونەوەی پەتاکە.

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، دوای بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بەکۆڕۆنا لە مانگی رابردوو، لە ئێستادا دانیشتوانی شارەکە پابەندی خۆپارێزین و لە ماڵەکانیاندا خۆیان کەرەنتین کردوە، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی لەئێستادا رێژەی تووشبوون و مردن کەمبکاتەوە.

لەبەر زۆری ژمارەی تووشبووان، بەرپرسانی شارەکە بەناچاری سەنتەری جافیتسی تایبەت بە کۆنگرەکان و پارکی سنترالی وەک نەخۆشخانە بەکارهێناوە.

لەئێستادا 100 هەزار قەرەوێلە بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لەشارەکەدا تەرخانکراوە و ژمارەی تووشبووانیش ئەو ژمارەی تێپەڕاندوە، بەڵام دۆخی شارەکە روو لە باشبوون دەکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …