11/04/2020

ژمارەی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند

جیهانی

ئەمرۆ شەمە ۱۱ی نیسانی ۲۰۲۰، ژمارەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

بەپێی تازەترین ئاماره‌كانی تەندروستی جیهانی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون،بە کۆڕنا گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار و ٣٧٨ كه‌س.

بەپێێ رێزبەندی وڵاتانیش ئەمریکا لە رێزەندیەکەدا لەپلەی یکەم دێت و چینیش کە یەکەم وڵات بوو ڤایرۆسەکەی تیادا سەری هەڵدا، لەرێزبەدییەکەدا دابەزیوە بۆ پلەی شەشەم، ئەوەش بەشێک لە رێزبەندییەکە:

یەکەم: ئه‌مریكا ٥٠٢ هه‌زار و ٨٧٦ حاڵەت

دوەم: ئیسپانیا ١٥٨ هه‌زار و ٢٧٣ حاڵەت

سێیەم: ئیتاڵیا ١٤٧ هه‌زار و ٥٧٧ حاڵەت

چوارەمفه‌ڕه‌نسا ١٢٤ هه‌زار و ٨٦٩ حاڵەت

پێنجەم: ئه‌ڵمانیا ١٢٢ هه‌زار و ١٧١ حاڵەت

شەشەم: چین ٨١ هه‌زار و ٩٥٣ حاڵەت

حەوتەم: به‌ریتانیا ٧٣ هه‌زار و ٧٥٨

هەشتەم: ئێران ٦٨ هه‌زار و ١٩٢

نۆیەم: توركیا ٤٧ هه‌زار و ٢٩

دەیەم: به‌لجیكا ٢٦ هه‌زار و ٩٤٣

به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسەوە تاکو ئێستا ١٠٢ هه‌زار و ٧٥٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ٣٧٦ هه‌زار و ٥٤٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌. یه‌ك ملیۆن و ٢٢١ هه‌زار و ٧٥ تووشبووش هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

 

ژمارەی تووشبووان لەعێراقیش گەیشتۆتە ۱۲٥۷ کەس لەو ژمارەیە  ۷۰ کەسیان مردوون و ٥٥۰ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …