01/03/2020

ڤاتیکان هەواڵی توشبونی پاپا و دو یاریدەدەری بە کۆرۆنا پشتڕاستدەکاتەوە

برادۆست میدیا

لەراگەیەنراوێکدا ڤاتیکان هەواڵی توشبونی پاپا و دو یاریدەدەری بە کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە و بەوەش کۆی توشبوان لە ئیتاڵیا گەیشتە 1128 کەس.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڤاتیکان، کە بنکەی سەرەکی مەسیحییەکانی کاسۆلیکی رۆمانییە و شوێنی نیشتەجێبونی پاپایە، لەراگەیەنراوێکدا توشبونی پاپا فرانسز، پاپای ڤاتیکان و دو یاریدەدەری بەنەخۆشی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.

پێشتریش ڤاتیکان رایگەیاندبو چەند نیشانەیەکی بونی پەتاو نەخۆشی ڤایرۆسی لەپاپادا دەرکەوتوە و چارەسەری پێویستی بۆکراوە.

لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پاپا و یاریدەدەرەکانی لەهۆتێلی سانتا مارتا لەنزیکی ڤاتیکان خراونەتە ژێر چاودێری وردی تەندروستییەوە.

لەمیانی کۆبونەوەی ئاشای جەماوەریدا، کۆکە و چەند نیشانەیەکی دیکەی ئەو نەخۆشییە لەپاپادا هەستیپێکرا.

نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە و تائێستا 79,826 حاڵەتی توشبون و 2,870 حاڵەتی مردن بەهۆیەوە تۆمارکراوە و دوای چین و کۆریای باشور، ئیتاڵیا سێیەم وڵاتی جیهانە کە زۆرترین حاڵەتی توشبونی تۆمارکردوە.

خەندان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …