06/04/2020

ڕوسیا ئامادەیی ڕادەگەیەنێت بۆ هاریکاریکردن لە بازاڕی نەوتدا

VOA

ئابووری

کرملن ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێت مۆسکۆ ئامادەیە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی هەناردەی نەوتدا بکات لە پێناو سەقامگیرکردنی بازاڕی جیهانی نەوت.

کیڕڵ دیمیتریڤ، سەرۆکی چاودێریکردنی سامانی ڕوسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە کەناڵی CNBC گوت، شانشینی سعودیە و ڕوسیا زۆر زۆر لەیەکەوە نزیکن بۆ گەیشتن بە سەودایەک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملن لە کۆنفرانسە ڕۆژانە ڕۆژنامەوانیەکەیدا بە تەلەفون بە پەیامنێرانی گوت؛ مۆسکۆ ئامادەیە بۆ هاریکاری و خوازیاری کارکردنە لەگەڵ وڵاتان لە پێناو سەقامگیرکردنی بازاڕی وزە.

پێسکۆڤ گوتیشی وتوێژەکان لە نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و بەرهەمهێنەرانی سەرەکی دیکە بەهۆکاری تەکنیکی و ئامادەکاریەکان بۆ کۆبوونەوەکەی لەئارادایە هەتا رۆژی پێنجشممە دواخرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …