04/04/2020

چین: چاکبوونەوەی 94٪ی تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

چین

ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2020، دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین رایگەیاند، “بەپێی داتاکان 94٪ی هاوڵاتیانی تووشبوو لە چین بەڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە”.

بەمشێوەیەش لەئێستادا تەنیا 1563 کەس لە تووشبووان لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە، لیژنەی تەندروستی چین وادەڵێت.

نوێترین ئاماری ئەو وڵاتە ئاشکرایکردووە “لەکۆی 81639 تووشبوو 76751 کەس چاکبوونەتەوە بەتەواویی و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە واتە 94٪ی تووشبوو” تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسان.

هاوکات ژمارەی ئەوانەی تاکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدایە، گەیشتۆتە 3361 کەس.

لەئێستادا چین لە رێزبەندی پێنجەمی تووشبووانی ڤایرۆسەکەدێت، ئەوە لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتە بەکانگای سەرهەڵدانی کۆڕۆنا هەژماردەکرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …