21/05/2019

لە سنووری نێوان تورکیا ـ یۆنان ١٨٤ پەنابەر دەستگیرکران

برادۆست میدیا 

فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق – کوردستان راگەیندراوێکی لەسەر پەنابەران بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەنها لەماوەی دوو رۆژی رابردوو لە سنوری نێوان تورکیا ـ یۆنان ١٨٤ پەنابەر دەستگیرکراون، کە زۆرینەیان عێراقی و سورین.

فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند،” تەنها لە ڕۆژى ١٩ى ئایارى ٢٠١٩، لە ئیزمیر و ناوچەی چەشمەی سەربە شاری ئیزمیر ١٢٦ پەنابەر لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی و جەندرمەی تورکیاوە دەستگیر کراون.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژى دواتریش بەلەمێکی پەنابەران دەستگیرکرا کە ٢٨ پەنابەری هەڵگرتبوو بەرەو یۆنان بەڕێ دەکەوتن، لە ناوچەی ئایڤاجیکی سەربە شاری چاناکاڵێی تورکیاش ٣٤ پەنابەری دیکە دەستگیرکران.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …