29/10/2019

پەرلەمانى بەريتانيا هەڵبژاردنى پێشوەختەی رەت کردەوە

برادۆست میدیا

پێشنيازى حكوومەتی بەریتانیا بۆ ئەنجامدانى هەلبژاردنى پێشوەختە لە مانگى كانوونى دووەمدا، لە پەرلەماندا ئەو وڵاتەدا دەنگى پێويستى بەدەست نەهێنا.

لەو دەنگدانەى كە ئەم ئێوارەيە لە ئەنجوومەنى گشتى پەرلەماندا بەڕێوەچوو، پێشنيازى حكوومەت بۆ هەڵبژارنى پێشوەختە،٧٠ پەرلەمانتار بە “نەخێر” و ٢٩٩ پەرلەمانتار بە “بەڵێ” دەنگيان دا. دەنگدانەكە زۆرينەى پێويستى نەهێنا بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە.

بە گوێرەى ياساكانى بەريتانيا، دەرچوونى بڕيارى هەلبژاردنى پێشوەختە پێويستى بە دەنگى دوو لەسەر سێى پەرلەمانتارانە لە كۆى ٦٥٠ كورسى ئەنجوومەنى گشتى و دەبێت بە تەواوەتى بگات بە ٤٣٤ دەنگ.

ئۆپۆزسيۆنى سەرەكى پارتى كرێكاران و چەند پارتێكى ديكەى ئۆپۆزسيۆن بەشدارى دەنگدانەكەيان نەكرد.

هۆكارى سەرەكى رەتکردنەوە و بايكۆتكردنى دەنگدانەكە لەلايەن پارتەكانى ئۆپۆزسيۆنەوە دياری نەكردنى كاتى هەڵبژاردنەكە بوو لە پێشنيازەكەى حكوومەتدا.

دوای ئەم رەتکردنەوەیە، پێشبينى دەكرێت سەرۆكوەزيران، بۆريس جۆنسن پێشنيازێكى ديكە تایبەت بە هەڵبژاردنى پێشوەختە پێشكەشى پەرلەمان بكات كە تیایدا رەچاوى ناڕەزايەتييەكانى ئۆپۆزسيۆن بكات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …