16/07/2019

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەستلەکاردەکێشێتەوە

برادۆست میدیا

دوێنێ دووشەممە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ئۆرسولا فۆن دێرلین، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دەست لە پۆستی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی دەکێشێتەوە.

هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی دێرلین دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ناوبراو کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا.

ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ کۆمسیۆنی ئەوروپی.

وەزیری بەرگری ئەلمانیا لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، لەپێناو بەهێزتکردنی ئەوروپا خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپی کاندید کردوە.

لای خۆیەوە راوێژکاری ئەلمانیا خاتوو مێرکل خۆشحالی خۆی دەربڕی بە کاندیدکردنی فۆن دێرلین.

ئۆرسولا فۆن دێرلین، زۆرترین ماوە وەزیر بووە لە حکومەتی ئەلمانیا، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی کاندیدکرا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپی کە بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگدانی لەسەر بکرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …