27/10/2019

“هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیان ئه‌نجامداوه‌” “به‌غدادی پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌”

برادۆست میدیا ـ ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیارە ئەمڕۆ ھەواڵێكی گرنگ رابگەیەنێت و چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ھەواڵە گرنگەكەی ترەمپ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێكخراوی داعشە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیوویەتی “ئێستا شتێکی گەورە روویدا”.

كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌و ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بۆ كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدادی نزیك بوونه‌ته‌وه‌، پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ گوتوویه‌تی: “دڵنیابوونی ته‌واوه‌تی له‌ كوژرانی به‌غدادی پاش ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌ره‌نجامی شیكاریی DNA ده‌رده‌چێت”.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ریبه‌ری داعش به‌هۆی بۆمببارانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌ باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوه‌.

هه‌روه‌ها كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، راگه‌یاندراوێكی گرنگی ده‌بێت و په‌یوه‌سته‌ به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ تره‌مپ له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسی، شتێكی گه‌وره‌ روویداوه‌، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌یه‌وه‌ باسنه‌كردووه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …