20/03/2020

ماکرۆن: قەیرانی کۆرۆنا هێشتا لە سەرەتاکەیدایە

فەڕەنسا

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی قەیرانی کۆرۆنا لە فەڕەنسا هێشتا لە سەرەتاکەیدایە و کێبڕکێ لەگەڵ کاتتدا دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ماکرۆن وتی ” ئێمە لەبەردەم ئەم قەیرانەداین، ڕێوشوێنی جیاوازمان گرتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە بەڵام دەستمان کردووە بە کێبڕکێیەک دژی ڤایرۆسەکە.”

وتیشی ” دەبێت بجوڵێین و هەموو کات لە خۆ ڕێکخستنەوەدا بین.”

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی فەڕەنسا هەوڵ دەدات ئاسانکاری بکات بۆ گەڕانەوەی 130 هەزار هاوڵاتی فەڕەنسی بۆ وڵاتەکە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دەرەوە گیریان خواردووە.

وتی ” ئێمە دەمانەوێت بیانگەڕێنینەوە بۆ سەر خاکی نیشتیمانی، بەڵام داوایان لێدەکەین ئارام بگرن.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …