16/03/2020

فەڕەنسا 36 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت

برادۆست میدیا ـ فەڕەنسا

وەزارەتی تەندروستی گشتی فەڕەنسا ڕۆژی یەکشەممە 36 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتەدا گەیشتە 127 کەس، ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی توشبووان لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 1000 حاڵەت زیادیکردووە.

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤەر ڤیران بە کەناڵی فرانس 2 ی وت ” ڤایرۆسەکە دەسوڕێتەوە. دەسوڕێتەوە و هەڕەشە لەژیانی خەڵکەکە دەکات. داوا لە فەڕەنسیەکان دەکەم ڕێز لە ڕێنماییەکان بگرن.”

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا وتی تا ئێستا 127 کەس گیانیان لەدەستداوە، ڕۆژی شەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان 91 کەس بوو. هەروەها ژمارەی توشبووان ڕۆژی شەممە 4449 کەس بوو، ئێستا زیادیکردووە بۆ 5423 توشبوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …