26/02/2020

کۆرۆنا لە فەڕەنسا کۆتای هات

برادۆست میدیا

وەزیری تەندروستیی فەرەنسا ئۆلیڤیە فێران، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند کە دوایین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەرەنسا چاک بووەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.

فێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر خاکی فەرەنسا نەماوە و دوایین نەخۆش کە لە شاری لیۆن چارەسەری وەردەگرت، چاک بووەتەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە”.

سەبارەت بەو هاووڵاتییە فەرەنسییانەی لە باکووری ئیتالیاوە دەگەڕێنەوە، لە کاتێکدا کە 11 شاری ئیتالیا خراوەتە ژێر گۆشەگیریی تەندروستییەوە، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد ئەو ڕێنماییانە لەبەرچاو بگرن کە وەزارەتی تەندروستی بۆی دیاریکردوون.

هەر لەوبارەیەوە، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا وتوویەتی، “ئەگەر لە ڕۆما دەگەڕێنەوە، پێویست ناکات هیچ ڕێکارێک بگرنەبەر، من خۆم سبەی بە هاوەڵیی وەزیری تەندروستیی وڵاتە ئەوروپییەکان لە ڕۆما دەبم، بەڵام ئەگەر لە شاری میلانۆ یان ڤینیس دەگەڕێنەوە ئەوا دەبێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لەژێر گۆشەگیریی تەندروستیدا بن”.

ئەم قسانەی وەزیری تەندروستیی فەرەنسا لە کاتێکدان کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا 7 کەس لە ئیتالیا مردوون و 229 کەسیش تووشبوون.

لە ماوەکانی پێشوودا لە فەرەنسا 12 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک کەسی دیکەش بەهۆیەوە مرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …