12/01/2020

ڕۆحانی و سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

شێنێ دلێر

برادۆست میدیا

دوای دانپێدانانی ئێران لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە، ئەمڕۆ یەکشەمە 12ی کانونی دووەمی 2020، سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیران کەنەدا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد.

بەپێی زانیارییەکان لەو پەیوەندیە تەلە فۆنیەدا سەرۆک کۆماری ئێران بە سەرۆک کۆماری کەندای ڕاگەیاندوە، کە لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە کراوە و بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوەکان.

بە گوێرەی میدیا ئێرانیەکان حەسەن ڕۆحانیو جاستین ترۆدۆ لە پەیوەندیە تەلەفۆنەکەیاندا باسیان لە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و ڕوداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە کردوە.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەش کردوە، دۆخی ئاسایش لە ناوچەی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی دەستتێوەردانی و کارەکانی ئەمریکا گەیشتۆوتە قۆناغێکی مەترسیدار.

ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە کاتێکدایە، کە دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکەیان گرتە ئەستۆی خۆیان و داوای لێبوردنیان له کەس وکاری قوربانیانی رووداوەکە کرد.

ڕۆژی 8ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی سەر بەهێڵی ئاسمانی ئۆکرانیا، دوای فڕینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لەتاران، بە 176 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە وسەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا، کە 57 لەسەرنشینەکان هاوڵاتی کەنەدی بوون، 11 کەسیشیان ئۆکرانی بوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …