19/05/2019

شازادەی جێنشینی سعودیە و وەزیری دەروەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

برادۆست میدیا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، محەمەد بن سەلمانی جێنشینی شانشینی عەرەبی سعودیە و مایک پۆمبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە،” لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، شازادە محەمەد بن سەلمان پێشهات و هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و ساقامگیری ناوچەکەی لەگەڵ مایک پۆمبیۆ تاوتوێکردوە.

ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەش دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە بانگەوازەکەی بن سەلمان کەتیادا داوای لە سەرکردەکانی کەنداو و وڵاتانی عەرەبی کردبوو بۆ گرێدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئەو پێشهاتانەی هەفتەی رابردوو لەناوچەکەدا رویانداوە.

هاوکات لە هەفتەی رابردوو هێرش کرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوتی سعودیە و کەشتیە بازرگانیەکانی ئەو وڵاتە لە کەنارەکانی ئیماراتی عەرەبی کرانە ئامانج.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …