05/06/2019

سودان؛ دوای کوژرانى ٦٠ کەس، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی داوای گفتوگۆی بێ مەرج دەکات

برادۆست میدیا

سەرۆکی ئەنجومەنی راگوێزەری سەربازی لەسودان، عەبدولفەتاح ئەلبرهان، رایگەیاند،” ئەنجومەنەکەیان دەرگای کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانی.

وتەکانی ئەلبرهان ئەمڕۆ چوار شەممە لە تەلەفزیۆنی فەرمی سودان بڵاوکرایەوە، لەمیانەی وتەکانیدا، داوای کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و داخستنی ناکۆکیەکانی پێشووتر دەکات لە پێناو سودان و گەڵەکەی.

ئەلبرهان نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەکانی رۆژانی رابردوو، بەڵێنی ئەوەشی دا بەتوندی وڵامی ئەوانە بداتەوە کە بوونەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی سڤیل.

تەندروستی سودان رایگەیاندوە، بەهۆی ناکۆکی و گرژیەکانی رۆژانی رابردو زیاتر لە ٦۰ کوژرا و سەدانی دیکەش بریندار بوونە.

سەرچاوە: روسیا ئەلیوەم

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …