24/01/2020

سەرۆك كۆمار بەسەردانێکی کورت گەیشتە ڕۆما

برادۆست میدیا ـ ئیتاڵیا

سەرۆك كۆمار بەسەردانێکی کورت گەیشتە ڕۆما… بۆ دیداری قەداسەتی پاپاو ژمارەیەک بەرپرسانی ئیتاڵیا

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٠/١/٢٤ بەسەردانێکی کورت گەیشتە ڕۆما-ی پایتەختی ئیتاڵیا.

واچاوەڕوان دەکرێت لە میانی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا، سەرۆک کۆمار، چاوی بکەوێت بە قەداسەتی پاپای ڤاتیکان و سەرۆکی ئیتاڵیا سێرجیو ماتاریلا و سەرۆک وەزیران جۆزیبی کۆنتی، بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دوا پێشهاتە سیاسییەکان و پێویستی ناوچەکە و جیهان بە ئاشتی و ئارامی و تاوتوێکردنی بەرنامەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپا ڤاتیکان بۆ عێراق و پرسە هاوبەشەکان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …