22/07/2019

رێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانەی کۆریای باکوور گەیشتە ۹۹.۹٨٪ .. کێن ئەوانەی دەنگیان نەداوە؟

برادۆست میدیا

دوێنێ یەکشەممە سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئۆن بەشداریکرد لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی، کە رێژەی دەنگدان تیادا گەیشتە نزیک ۱۰۰٪ وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئەو وڵاتە، تەنها توێژێک نەیتوانی دەنگبدات.

هەڵبژادرنەکان لەکاتێکدا بەرێوەچوون کە کیم جۆنگ ی سەرۆک هیچ رکابەرێکی نەبوو، ئەوەش بەمانای ئەوەدێت کە هەڵبژاردنەکان لەکەشوهەوایەکی نادیموکراسی بەڕێوەچوون.

رێژەی بەشداریکردن بۆ ۹۹.۹٨٪ بەرزبۆتەوە بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی ۲۰۱٥، ۰.۰۱٪ رێژەکە بەرزبۆتەوە.

ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات بوونە لەگەڵ ئەو سەربازانەی لەدەریا بوونە نەیانتوانیە بەشداری بکەن لەدەنگدان، بەڵام ئەو هاوڵاتیانەی نەخۆش بوون یان پەککەوتە بوون، لەرێگەی سندوقی گەڕۆک دەنگیانداوە.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش وەک هەمیشە، هەموو دەنگەکان بۆ سەرۆکی وڵات چوونە بەبێ ئەوەی هیچ دەنگێکی سپی یان پوچەڵ هەبێت، بەم شێوەیە کیم جۆنگ ئۆن بۆ ماوەی چوارساڵی دیکە سەرۆکایەتیەکەی بۆ درێژکرایەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …