11/09/2019

دۆناڵد تره‌مپ؛ گەورە بەرپرسێکی ئیدارەکەی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

برادۆست میدیا

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی، جۆن بۆڵتن-ی له‌كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نوسیویەتی،”  دوێنێ شه‌و به‌ جۆن بۆڵتن-م راگه‌یاندووه‌ كه‌ چیتر ئه‌وى له‌ كۆشكی سپی پێویست نییه‌.

تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ توندیی دژی زۆرێك له‌ پێشنیاره‌كانی بۆڵتن بووه‌ و زۆر كه‌سی نێو ئیداره‌كه‌شی له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵی هاوڕابوون، راشیگه‌یاندووه‌: “له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م لێكرد و ئه‌م به‌یانییه‌ (ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی) دامێ. سوپاسی جۆن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شیكردووه‌”.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو جێگره‌وه‌ی بۆڵتن ئاشكراده‌كات.

لای خۆیه‌وه‌ جۆن بۆڵتن له‌ هه‌ژماری تویته‌ری خۆی له‌ تویته‌ر، نوسیویەتی،”دوێنێ شه‌و، پێشنیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م بۆ سه‌رۆك تره‌مپ كرد و گوتی ‘با سبه‌ینێ تاوتوێی ئه‌مه‌ بكه‌ین”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …