28/02/2020

دواین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهان راگه‌یه‌ندرا

برادۆست میدیا

به‌پێی ئاماره‌ جیهانیه‌كان، تا ئێستا ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا گه‌یشتوه‌ته‌ 83 هه‌زار و 386 كه‌س، تا ئێستاش 36 هه‌زار و 557 كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌.

له‌مانگی رابردوه‌وه‌ تا ئێستا، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ 55 وڵاتی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی توشبونیش به‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 83 هه‌زار و 386 كه‌س، دو هه‌زارو 858 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

هەر بەگوێرەی ئامارەكان، تا ئێستا 36 هه‌زار و 557 كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه‌و له‌كۆتایی ساڵی رابردو، له‌ شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا، له‌ئێستادا بوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی جیهانی و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش چه‌ندین حاڵه‌تی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ تۆماركراوه‌.

شه‌وی رابردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌ش كه‌س كه‌ پێنج كه‌سیان له‌كه‌ركوكن و كه‌سێكیشیان له‌نه‌جه‌ف بوە، سه‌رجه‌میشیان له‌ئێران گه‌ڕابونه‌وه‌.

سەرچاوە: خەندان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …