07/04/2020

ترامپ و بایدن لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گفتوگۆیان کرد

جیهانی

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ وتی گفتوگۆیەکی گەرم و گوڕی لەگەڵ جۆ بایدندا کردوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆک ترامپ وتی ” بایدن بۆچوونی خۆی پێ وتم، منیش تەواو لەوە تێدەگەم، هەروەها گفتوگۆیەکی زۆر هاوڕێیانەمان کرد.”

سەرۆک ترامپ وتی لەگەڵ بایدندا ڕێکەوتوون کە وردەکاری گفتوگۆکەی نێوانیان ئاشکرا نەکەن، بەڵام کەمپینی هەڵبژاردنەکانی جۆ بایدن لە ماوەی ڕابردوودا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە دەڵێت دیموکراتەکان ” پێشنیاریان داناوە ” بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتا جیهانیەکەدا. بایدن پێشتر وتبووی حەز دەکات هەندێک وانە بە سەرۆک ترامپ بڵێت کە پێشتر لە قەیرانی هاوشێوەی ئەم ڤایرۆسەدا لە بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشووی ئۆبامادا فێری بووە.

بەڵام سەرۆک ترامپ وتی ” ئەو مانای ئەوە نیە ئەو پێشنیارانە پەسەند بکەم.”

کەیت بێدینگفێڵدی جێگری بەڕێوبەری کەمپینەکەی بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتی پەیوەندییە تەلەفونیەکانی نێوانیان باش بووە و بایدن هەندێک ئامۆژگاری سەرۆک ترامپی کردووە.

پێشتر یاریدەدەرەکانی سەرۆک ترامپ و جۆ بایدن هەوڵێکی زۆریان داوە تاوەکو ئەو دووانە قسە بکەن، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی کێڵیان کۆنوەی داوای لە جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن کرد ” پشتیوانی سەرۆک ترامپ ” بکات. بایدن کە کاندیدی دیموکراتەکانە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لەم هەفتانەی ڕابردوودا زنجیرەیەک پێشنیاری بڵاوکردۆتەوە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا و ڕەخنەی لە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ گرتووە بەوەی کە بەڕێوبەرایەتییەکەی زۆر هێواش بوون لە وەڵامدانەوەی ڤایرۆسەکە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەیدا.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: داوا دەکەین تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە پەکەکە تێکبشکێنن

برادۆست میدیا ـ ئەمریکا: وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رووداو لەبار…