10/09/2019

جۆنسن: لە هەوڵەکانی پەرلەمان ناترسێت بۆ ڕێگەگرتن لە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا

برادۆست میدیا

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن رایگەیاند،” لەهەوڵەکانی پەرلەمانی بەڕیتانیا ناترسێت بۆ ڕێگەگرتن لە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێکەوتن”.

وتەکانی جۆنسن دوای ئەوەدێت کاتێک پەرلەمان پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد تیایدا داوا دەکات جیابوونەوەکە دوابخرێت تاوەکو دەگەن بە ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.

وابڕیارە جۆنسن کاری پەرلەمان ڕابگرێت دوای ئەوەی دەنگدانێکی دیکە دەکرێت لەسەر داواکەی جۆنسن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، پێدەچێت دەنگدانەکە لە بەرژەوەندی ئەودا نەبێت.

مانگی ڕابردوو جۆنسن داوای ڕاگرتنی کاری پەرلەمانی بەڕیتانیای کرد لە هەنگاوێکدا کە ئۆپۆزسیۆن بە پشتگوێ خستنی ئەندامانی پەرلەمانی ناودێرکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتەکە هەوڵدەدات هەتاوەکو 31 ی 10 بە ڕێکەوتن یاخود بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …