25/06/2019

ترەمپ: هەر هێرشێکی ئێران بۆسەر بەرژەوەندییەکانمان وەڵامی توندی دەبێت

برادۆست میدیا

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران لەزمانی نەرم تێناگات، بۆیە بەردەوام دەبن لەسزاکانیان و هەر هێرشێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆسەر بەرژەوەندییەکانیان وەڵامی توندی دەبێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی “بەداخەوە سەرکردەکانی ئێران تەنها لەزمانی هێز و دەسەڵات تێدەگەن و لەخۆشەویستی و وشەی جوان تێناگەن.”

ترەمپ لەتویتەکانیدا دەڵێت،” بۆمبەکانی ئێران لەماوەی رابردودا بونەتە هۆی کوشتنی ۲۰۰۰ ئەمریکی و سەرکردەکانی ئێران داهاتی وڵاتەکەیان لەتیرۆردا خەرجدەکەن و بەشێکی زۆر کەمی لەشتی دیکەدا خەرجدەکەن.”

ترەمپ هەڕەشەی لەئێران کرد و دەڵێت “هەر هێرشێکی ئێران ئەو وڵاتە روبەروی وەڵامی توند دەکاتەوە، لەهەندێک ناوچەش وەڵامی توند یانی سڕینەوەی ئەو رژێمە یان ئەو دەسەڵاتە.”

دەشڵێت” لێدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی سەرکردەکانی ئێران تەنها ئەوە نیشاندەدەن کە ئەو رژێمە لە واقیع تێناگات و گەلی بێتاوانی ئەو وڵاتەیان توشی ئەو ئازارانە کردوە.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …