09/07/2019

واشنتۆن بەبەهای ۲.۲ ملیار دۆلار چەک بە تایوان دەفرۆشێت

برادۆست میدیا

پەنتاگۆن رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی چەک بە تایوان بەبەهای دوو ملیار و ۲۰۰ ملیۆن دۆلار، بەتایبەت تانکی ئەبرامز و موشەکی ستینگر.

ئاژانسی هاوکاری بەرگری و ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ” گۆنگرێس دژی ئەو رێککەوتنە سەربازییەی پەنتاگۆن و حکومەتی تایوانە کە بریتیە لە پێدانی ۱۰٨ تانکی ئەبرامز و M1 و M2 ی ئەبرامز و ۲٥۰ موشەک دوور هاوێژی ستینگر.

کۆنگرێسی ئەمریکا دژی ئەو بڕیارەی پەنتاگۆنن و ۳۰رۆژیان لەبەردەمە بۆ تانەدان لەبڕیارەکە و رەتکردنەوەی.

دورگەی تایوان ئالا و دراوی خۆی هەیە، بەڵام لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێنەنراوە، لە ساڵی ۱۹۷۹ ئەمریکا هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو دوورگەیە بڕی بوو.

بەڵام لەئێستادا پەیوەندییەکانی هردوولا باش بوونە و دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە ئەو دوورگەیە پڕچەک بکات، ئەوەش توڕەیی چینی لێکەوتۆتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …