29/02/2020

ئەمەریکا و تالیبان ڕێککەوتنی ئاشتیان مۆرکرد

برادۆست میدیا

وڵاتە یەکگرتووەکانی و تالیبان ڕێککەوتنی ئاشتیان مۆر کرد و کۆتاییان بە 18 ساڵی شەڕی ئەفغانستان هێنا کە درێژترین شەڕ بوو بۆ ئەمەریکا.

ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە هاوکاری سەرۆک ترامپ بکات بۆ بەجێگەیاندنی یەکێک لە بەڵێنە سەرەکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کە رایگەیاندبوو ئەمەریکا لە “شەڕە بێ کۆتاییەکان” دەردەکات.

بە پێی ئەم ڕێککەوتنەی کە ئەمڕۆ شەممە ۲۹ی شوباتی ۲۰۲۰ لە قەتەر مۆر کرا ئەمەریکا دەستدەکات بە کشانەوەی هەزاران سەرباز لە بەرامبەر ئەوەی تالیبان ئەفغانستان بپارێزێت لەوەی کە ببێتە مەیدانی تیرۆستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی بیانی.

ئەگەر تالیبان هەموو بەڵێنەکانی خۆی بەجێ گەیاند، ئەوا تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لەماوەی 14 مانگی داهاتوودا دەبێت لە ئەفغانستان بکشێنەوە.

ئەمەریکا لە ساڵی 2001 و پاش هێرشەکانی 11 ی سپتامبەر هێرشەکانی بۆ سەر ئەفغانستان دەستپێکرد بە مەبەستی ڕووخاندنی تالیبان کە ئەو کاتە داڵدەی ئوسامە بن لادن و ئەلقاعیدەیان دابوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …