22/09/2019

بەرهەم سالح و ترەمپ کودەبنەوە

برادۆست میدیا

بەرهەم سالح، سەۆککۆماری عێراق سەردانی ئەمریکای کردوە، بە پێی زانیارییەکان، سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی عیراق كۆ دەبنەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتوەكان كە زیاتر لە ۷۷ سەرۆكی جیهان ئامادە دەبن لەگەل ۱۹۳ وەزیری دەرەوە.

چاوی راگەیاندن لەسەر دوو لە گرنگترین سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی ناوینە، ئەوانیش برهم سالح و رەجەب تەیب ئەردۆگان، کە بە گرنگترین دوو سەرۆکی ناوچەکە وەسف كراون.

بەپێی زانیارییەکان، بەرهەم سالح پرۆژەیەكی گرنگ بۆ رۆژهەلاتی ناوین دەخاتە ڕوو، پڕۆژەکەی بەرهەم سالح  ستراتیژی و گرنگە، پرسی ئەتۆمی ئێران و سوریا و هێرشەکانی سەر سعودیە و پرسی تیرۆر و پرسی کورد و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، لە خالە سەرکییەکانی پڕۆژەکەی سەرۆکی عێراق دەبن.

وابڕیارە لەمیانەی سەردانەکەی بەرهەم سالح بۆ ئەمریکا، لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کۆببێتەوە، چاودێران پێشبینی دەکەن کۆبوونەوەکەیان قورس دەبێت، چونكە سەرۆكی عیراق مەبەستیە کێشەکانی ناوچەکە لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن چارەسەر بێت.

دیداری بەرهەم سالح و دۆناڵد ترەمپ بە یەکەم دیداری سەركردەیەكی كورد و سەرۆکی ئەمریکا دادەنرێت.

هەرچەندە پێشتر سەركردە كوردەكان هەوڵیان داوە ترەمپ ببینن بەڵام نەیان توانی.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …