26/09/2019

بەرهەم سالح لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی (یۆنسکۆ) کۆبووەوە

برادۆست میدیا

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح چوار شەممە ٢٠١٩/٩/٢٥ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی(یۆنسکۆ) ئۆدرێ ئەزولای کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرھەم سالح باسی لە ڕۆڵی گرنگی رێکخراوی (یۆنسکۆ) کرد لە داڕشتنی پرۆگرامەکان و پشتیوانی پرۆسەی پەروەردەیی لە عێراقدا، ھاوکات ڕۆڵی ڕێکخراوەکەشی لە تۆمارکردنی شاری بابل-ی لە لیستی شوێنەوارەکانی جیھاندا بەرزنرخاند.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی ھاریکاری نێوان عێراق و یۆنسکۆ لە بوارەکانی پارێزگاریکردن لە شوێنەوار و فەرھەنگی و مرۆیی، ھەروەھا دووپات لە ڕۆڵی گرنگی رێکخراوی (یۆنسکۆ) لە گێڕانەوەی ئاسەوارە تاڵانکراوەکانی عێراق و پێویستی پاراستنی کرایەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …