21/01/2020

ئەردۆغان بەهۆی بێزاری لە لوتكه‌ی به‌رلین کشایەوە

برادۆست میدیا ـ تورکیا

رۆژنامەکانی روسیا ئاشكرایدەکەن سەرۆککۆماری تورکیا بەهۆی بێزاری لە دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکانی لوتكه‌ی به‌رلین كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ قه‌یرانی لیبیا، هه‌ر زوو كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌.

رۆژنامه‌ی Moskovsky Komsomoletsی روسیا بڵاویكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ كه‌ خۆی ویستویه‌تی، بۆیه‌ هه‌ر زوو لوتكه‌ی به‌رلینی به‌جێهێشت كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ قه‌یرانی لیبیا.

رۆژنامه‌ روسییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان پێش كۆتاییهاتنی به‌یاننامه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی لوتكه‌ی به‌رلیان ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كردووه‌ و به‌رز بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بووه‌ و زووتر جێی هێشتووه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو لوتكه‌ی به‌رلین سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی لیبیا له‌ ئه‌ڵمانیا سازكرا و سه‌رۆكی روسیا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ قه‌یرانی لیبیا به‌شدارییان له‌ لوتكه‌كه‌دا كرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …