08/04/2020

باری تەندروستی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا جێگیرە

جیهانی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆ دووەمین شەو لە یەکەی چاودێری ورد مایەوە دوای ئەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا خراپتر بوون، ئەمەش لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ڕابەرایەتی وڵاتەکە دەکات لە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا دوای ئەوەی پلەی گەرمی لەشی بەرزبۆوە و کۆکەی زیاتر بوو، دواتر ڕۆژی دووشەممە بارودۆخی خراپتر بوو گوازرایەوە بۆ یەکەی چاودێری ورد.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ئۆکسجینی وەرگرتووە بەڵام ئامێری هەناسەدانی بۆ دانەندراوە، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی بەمزووانە جۆنسن دەگەڕێتەوە سەر کارەکانی لەکاتێکدا جیهان کۆشش دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەدا.

وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا ئێدوارد ئارگار وتی ” سەرۆک وەزیری تەندروستی جێگیرە، لە ماوەی ڕابردوودا ئۆکسجینی دراوەتێ بەڵام ئامێری هەناسەدانی بۆ دانەندراوە.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …