28/03/2020

کۆنتی: ئەگەری رووخانی یەکێتی ئەوروپا ئەگەرێکی بەهێزە

ئەوروپا

ئەمڕۆ شەممە جۆسێپی کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا،  هۆشداریدا لە ڕووخانی یەکێتیی ئەورووپا، داواشیکرد بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەورووپادا هەڵەی کوشندە نەکەن.

کۆنتی، بۆ ماڵپەڕی “ئێل سۆل 24″ی ئیتالی، ئاماژەی بەوەکردووە کە “شکست بارێکی ئێجگار قورسی ئابووریی ڕووخاو دەخاتە سەر شانی ڕۆڵەکانمان”.

کۆنتی وتیشی، “ئایا دەمانەوێت لە ئاستی ئەم ئاڵنگارییەدا بین؟ کەوا با پلانێکی مەزنی ئەورووپی بۆ چاکبوونەوە و گەڕانەوەی وەبەرهێنان دابنێین لەپێناو پشتیوانی و بووژانەوەی تەواوی ئابووریی ئەورووپا”.

کۆنتی وتیشی، “من نوێنەرایەتیی ئیتاڵیا دەکەم کە ئێش و ئازاری زۆرە و ناکرێت ڕێگە بە خۆم بدەم یاری بکەم بە گیانی هاووڵاتییەکانمەوە. دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لەوەی بژاردەی تراژیدی لە ئەورووپا هەڵبژێرین. ئەگەر ئەورووپا نەیسەلمێنێت کە لە ئاستی ئەم ئاڵنگارییە چاوەڕواننەکراوەدایە، ئەوا تەواوی بلۆکی ئەورووپا لە چاوی هاووڵاتییەکانمانەوە دەڕووخێت و نامێنێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …