29/03/2020

ئەمریکا: سزا بەسەر کۆمەڵێك کەسایەتی و قەوارەی ئێرانیدا دەسەپێنێت

جیهانی

ئەمریكا سزای بەسەر 20 کەسایەتی و قەوارەی ئێرانی سەپاند و چاوپۆشیش لە عیراق دەكات بۆ بەردەوامبوونی لە کڕینی کارەبا لە ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا 20 كەسایەتی و قەوارەی ئێرانی بە هۆی پێشێلكردنی سەروەری عێراق و بەكارهێنانی بۆ حەواڵەكردنی پارە بۆ گروپەكانی سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سزا دا.

لە ناوەڕۆکی ئەو سزایانەی سەپێنراون بەسەر ئێراندا هاتووە، “ئەو كەس و قەوارانەی سزادراون لە رێی دابینكردنی كۆمەكی داراییەوە هاوكاری سوپای پاسداران دەكەن بۆ ئەوەی یارمەتی گروپەكانی وەك حزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق بدەن و ئەوانیش هەوڵەكانی  حكومەتی عێراق پەكدەخەن بۆ سەربەخۆ بوونی لە بواری وزەدا.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی خستەڕوو كە رێگە بە عێراق دراوە لە بواری كڕینی كارەبادا مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …