10/09/2019

ئەفسەرێکی پۆلیس خۆی و دوو منداڵی دەکوژێت

برادۆست میدیا

لەشاری دۆردرێچی هۆڵەندا، ئەفسەرێکی پۆلیس خۆی و دوو منداڵە تەمەن ٨ ساڵان و ۱۲ ساڵانی دەکوژێت و هاوسەرەکەشی بەسەختی بریندار دەکات.

پۆلیسی شارەکە دەڵێت،” روداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بووە، پۆلیسەکە دوو منداڵی کوشتوە و هاوسەرەکەشی بەسەختی بریندارکردوە و برینەکەی سەختە.

والتەر کلۆف، سەرۆک شارەوەنی دۆردرێچی هۆڵەندی لەبارەی روداوەکەوە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاوخەمی خۆی بۆ روداوەکە دەربڕیوە.

تا ئێستا نازانرێت هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی روداوەکە چی بووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …