13/11/2019

ئەردۆغان گەیشتە واشنتن

برادۆست میدیا

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک كۆمارى توركیا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فڕۆكەى تایبەتى TC-TRK گەیشتە واشنتن.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکی بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر بانگهێشتى  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمریكا و بە مەبەستى كۆبونەوەى هەردولا، بە فڕۆكەى تایبەتى “TC-TRK” گەیشتە واشنتنى پایتەختى ئەمریكا.

ئەردۆگان دوای گەیشتنی بۆ بنكەى ئاسمانیى ئەندرەوس لەلایەن هەریەك لە سەردار كڵچ، باڵیۆزى توركیا لە ئەمریكا و فەرەیدون سینیرئۆغڵو، نوێنەرى هەمیشەیى توركیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان و جام هەندرسۆن، بەڕێوەبەرى گشتیى پرۆتۆكۆلى حكومەتى ئەمریكا پێشوازی لێکرا.

لەمیانی سەردانەکەیدا هەریەکە لە ئەمینە ئەردۆگان هاوسەرى و مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیرى دەرەوە و بەرات ئاڵبایراك، وەزیرى خەزێنە و دارایى و خولوسى ئاكار، وەزیرى بەرگریى و روخسار پەكجان، وەزیرى بازرگانى و  ماهیر ئونال، جێگرى سەرۆكى گشتى ئاك پارتى یاوەری ئەردۆگان دەکەن.

سەرچاوەی هەواڵ: خەندان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …