12/11/2019

ئەردۆغان: لەسەردانەكەم بۆ ئەمریكا باسی مەزلوم عەبدی و فەتحولا گولەن دەكەم

برادۆست میدیا

ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لەسەردانەكەم بۆ ئەمریكا و كۆبونەوەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، باسی مەزلوم عەبدی  و فەتحولا گولەن دەكەم.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان لە فڕۆکەخانەی ئه‌نقه‌ره‌، لێدوانی بۆ میدیاكان داو رایگەیاند،”له‌ چوارچێوەی سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ ئه‌مریكا به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یخه‌مەڕو كه‌ فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستێكه‌ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵه‌یه‌”.

ئەردۆگان وتیشی،”ده‌مانه‌وێت قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ئاسایشی هه‌ردو وڵات. نه‌ روسیا نه‌ ئه‌مریكا هێزە كوردییەكانیان لە ناوچەكە ده‌رنه‌كرد. ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ باس ده‌كه‌م و، كه‌ گه‌ڕاشمه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ پوتین باسی ده‌كه‌م”.

باسی لەوەشكرد، هەر لە سەردانەكەمدا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه‌ قسە لەگەڵ ترەمپ دەكەم و وتی،”تا ئه‌مڕۆ زۆر هه‌نگاومان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ری تیرۆره‌كه‌ی پانسیلڤانیا و، به‌رده‌وامیش ده‌بین. پێداگرین له‌سه‌ر به‌دواداچونی كوده‌تاچییه‌كان تا هه‌مویان له‌به‌رده‌م دادگا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. بابه‌تی فه‌تۆ له‌ باڵاترین ریزبه‌ندی ئه‌و بابه‌تانه‌یه‌ كه‌ تاوتوێی ده‌كه‌ین”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …