15/08/2019

ئەمەریکا هەوڵدەدات دەست بەسەر کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ئێراندا بگرێت

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمەریکا داوایەکی پێشکەش کردووە بۆ دەست بەسەراگرتنی کەشتی نەوت هەڵگری ئێران گرەیس وەن لە جەبەل تاڕیق، ئەمە هەمان ئەو کەشتیەیە کە مانگی ڕابردوو بەڕیتانیا دەستی بەسەردا گرت.

ئەم داوایەی ئەمەریکا ئەگەری ئەوەی هەیە گۆڕینەوەی کەشتیەکان لەنێوان لەندەن و تاران ئاڵۆزبکات.

مانگی ڕابردوو هێزی دەریایی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا بە ناوی گرەیس وەن لە جەبەل تاڕیق، لەو کاتەدا حکومەتی جەبەل تاڕیق وتی کەشتیە ئێرانییەکە هەوڵیداوە سووتەمەنی بگوازێتەوە بۆ سوریا و ئەوەش پێشێلکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپایە بۆ سەر سوریا.

لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا، سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداو دەستی گرت بەسەر کەشتی نەوت هەڵگری بەڕیتانی ستینا ئیمپیرۆدا.

وابڕیاربوو حکومەتی جەبەل تاڕیق گرەیس وەن ئازاد بکات بەڵام پێش چەند کاتژمێرێک وەزارەتی دادی ئەمەریکا هەوڵیدا دەستی بەسەردا بگرێت.

ڕۆژنامەی کرۆنیکڵی جەبەل تاڕیق وتی ” وەزارەتی دادی ئەمەریکا داوای کردووە دەست بەسەر کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکەدا بگرێت پێش چەند کاتژمێرێک لە وادەی ڕزگارکردنی کەشتیەکە لەلایەن حکومەتی جەبەل تاڕیقەوە.”

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرۆکی دادگای باڵای جەبەل تاڕیق ئەنتۆنی دادلیەوە بڵاویکردەوە ئەگەر ئەمەریکا ئەو داوایەی پێشکەش نەکردایە ئێستا کەشتیەکە ئازاد ببوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …