04/08/2019

ئەمریکا: لەئۆهایۆ ۱٦ كەس بوونە قوربانی

برادۆست میدیا

لەئاكامی هێرشێكی چەكداری لەویلایەتی ئۆهایۆ-ی ئەمریكا، ۱٦ كەس بوونە قوربانی، هێرشەكەش دوای تەنها چەند کاتژمێرێک دێت لەهێرشەكەی تەكساس كە بەهۆیەوە ٤٦ كەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ویلایەتی ئۆهایۆ، کەسێک لەدەرەوەی چێشتخانەیەك هێرشێکی ئەنجامدراوەو بەهۆیەوە ۹ كەس كوژراون و ۷ی دیکەش برینداربوون.

دوای رووداوەکە وتەبێژی پۆلیسی ئۆهایۆ رایگەیاند، لانی كەم ۱٦ كەس بەهۆی ئەو هێرشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و هێرشبەرەكەش كوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان هێرشبەرەكە بەنیاز بووە بچێتە ناو ریستۆرانتەكەوە، بەڵام كەسێك ڕێگری لێكردوەو ویستوویەتی چەكەكەی لێبسەنێت، بەڵام هێرشبەرەكە ئەو كەسەی كوشتووەو بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی كردووە.

بەم شێوەیەش بێت لەماوەی تەنها دوو رۆژدا، ٦۳ کەس لە ئەمریکا بوونەتە قوربانی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …