11/01/2020

ئۆكرانیا بڕیارێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ ئێران دا

برادۆست میدیا

هێڵی‌ ئاسمانی‌ ئۆكرانیا بڕیاری‌ دا له‌مه‌ودوا فڕۆكه‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانی‌ ئێراندا نه‌فڕن و ئاسمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌كارنه‌هێنن بۆ گەشتەکانیان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ۱۱ی ۱ی ۲۰۲۰، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه‌ دوای‌ رووداوی‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌یان، له‌مه‌ودوا رێڕه‌وی‌ فڕۆكه‌كانیان ده‌گۆڕن.

ئیگۆر سوسنوفسكی‌ جێگری سەرۆکی هێڵی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، “له‌مه‌ودوا هێڵی‌ ئاسمانی‌ ئۆكرانیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسمانی‌ ئێران به‌كارناهێنێت”.

ئه‌م بڕیاره‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌جۆری بۆینگ 737 كه‌ 176 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی لەتاران، كه‌وته‌ خواره‌وه‌و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا”.

دوای تێپه‌ڕبونی 48 كاتژمێر ئە ڕۆ شەممە، حكومه‌تی ئێران دانی به‌وه‌دا نا كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ موشه‌كێكی سوپای پاسداران خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام خستنه‌خواره‌وه‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌ و “به‌ هه‌ڵه‌” بووه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …