19/05/2019

ئایا میشێڵ ئۆباما خۆی کاندید دەکات بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا؟ میشێڵ بەم شێوەیە وڵامی دایەوە

برادۆست میدیا 

میشێڵ ئۆبامای تەمەن ٥٥ ساڵ و خێزانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما رایگەیاند،” نایەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کاندید بکات”.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا (میشێڵ ئۆباما) رایگەیاند،” لیستی کاندیدانی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا گەیشتۆتە ۲۲ کاندید، لەنێو لیستەکەدا چەند ئافرەتێک هەن وەک کمالا هاریس و ماریان و ویلیامسۆن، بۆیە ئەو نایەوێت خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید بکات”.

لە وڵامی پرسیاری ئەوەی، ئایا میشێڵ و باراک پشتگیری لەکام کاندید دەکەن؟

لەوڵامدا خاتوونی یەکەمی پێشووی ئەمریکا ووتی،” من و هاوسەرەکەم لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی دیموکراتەکان پشتگیری لە هیچ کاندیدێک ناکەین، بەڵام دواجار پشتگیری تاکە کاندیدی پارتەکەمان دەکەین لەبەرامبەر رکابەرەکەی.

میشێڵ ئاماژەی بەوەشدا،” ئەو نایەوێت ببێتە سەرۆکی وڵات، چونکە ئەوە ئەرکێکی قورسە، پاشان ژیانی منداڵەکانی بەلاوە گرنگترە لەئێستادا، ئەوەش دوای بەسەر بردنی هەشت ساڵ لەگەڵ منداڵەکانی لە کۆشکی سپیدا، بۆیە ئەو تەمەنەی ماویەتی بۆ منداڵ و نەوەکانی تەرخان دەکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …