11/05/2019

تورکیا شەوانە لە ٧٩ گوندی پارێزگای هەولێر هاتووچۆی قەدەغە کردووە

برادۆست میدیا ـ هەولێر

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، سوپای تورکیا لە دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، ٢٤ کاتژمێر چاودێری ٧٩ گوند دەکات و شەوانە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بۆ ٠٦:٠٠ی بەیانی، هاتووچۆی لە هاوڵاتییانی ئەو گوندانە قەدەغە کردووە بەتایبەت گوندی بەرمیزە کە زیاتر لە ٢٥٠ خێزانی تێدا دەژین.

هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ناتوانن لەكاتی پێویست سەردانی نەخوشخانەکان بکەن، لە کاتژمێر ۱۰ی شەو بۆ٦ی بەیانی هەر هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێل هاتووچۆ بكات، ڕووبەڕووی تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی سوپای تورکیا دەبێتەوە.

ئەم کارانەی سوپای تورکیا لە سنووری پارێزگای هەولێر، نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت هاوڵاتیانی ئەو گوندانەی لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوە: رۆژ نیوز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…