01/06/2019

بەوێنە؛ تۆپبارانی ئەمرۆی سوپای تورکیا زیانی بە گوندێکی سنووری پارێزگای ھەولێر گەیاند

برادۆست میدیا

ئەمرۆ شەممە بەھۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بە بیانووی لێدانی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە گوندێکی دەڤەری برادۆستی کردە ئامانج و بەوھۆیەشەوە زیانی ماددی بە گوندنشینان گەیاند.

دانیشتووانی گوندی خەلیفان،بە برادۆست میدیا راگەیاند:”بەرەبەیانی ئەمرۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەکەمانی بۆردومان کرد و ھەرچەندە زیانی بە ئێمەی گوندنشین نەگەیشتووە،بەڵام لە ئەنجامدا ٢٠ سەر مەر و بزن بوونە قوربانی و لەناوچوون.

گوندنشینان ئاماژەبەوەدەکەن،بەھۆی شەرو ئالۆزی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا ئەمە یەکەم جار نیە زەرووزیان بە گوندەکەمان دەگەێنن.

ھاوکات بەشێکی دانیشتووانی گوندەکە لەترسی بۆردومانەکە ئێستا ئاوارەی گوندەکانی تر بوون.

سوپای تورکیا لە ناوچەکە ھێرش و بۆردومانەکانی چرتر کردۆتەوە،بە قولای ٥٠ کیلۆمەتر ھاتۆتە دەڤەرەکە بەردەوامیش دەیەوێت پێشرەویەکانی خۆی زیاتر بکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…