08/05/2019

بەغدا: بەرهەم ساڵح و مایک پۆمپیۆ کۆبوونەوە

برادۆست میدیا ـ بەغدا

سەرۆککۆمارى عێراق پێشوازیکرد له‌ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٨ی ئایار، دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق لە بەغدا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووه‌و لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە کە په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ عێراق گرنگە.

لەدیدارەکەدا سەرۆککۆماری عێراق تەئکیدی لە پەیوەندیەکی ھاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا کردەوە لە سەربنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەکان و کاری ھاوبەش.

ھاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق رۆڵی سەرەکی خۆی دەگێڕیت لە ناوچەکەدا شوێنێکیش دەبێت بۆ بەیەکگەیشتنی ھەمووان لە ریگای لێکگەیشتن و دیالۆگ و نەھێشتنی بارگرژی و ناکۆکییەکان.

لەلای خۆیەوە مایک پۆمپیۆ، رۆڵی عێراقی لە ناوچەکەدا بەگرنگ وەسفکرد، ھاوکات ھەوڵەکانی عێراقی بۆ سەقامگیری ئاسایش و راکێشانی سەرمایەگوزارانی بیانی و پەیوەندییە دوو قوڵییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەرزنرخاند.

سەرچاوە: ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆمار

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …