28/05/2019

بڕیارە سبەی بەشێكی ديكه‌ی شەقامی ۱۲۰ مەتری هەولێر بكرێتەوە

زەید سورچی

برادۆست میدیا

بڕیارە سبەی بەشێكی ديكه‌ی شەقامی ۱۲۰ مەتری هەولێر بكرێتەوە و شوفێران دەتوانن هاتووچۆی تێدا بكەن.

ئه‌ندازیار ئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی شه‌قامی ۱۲۰ مه‌تری ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌۲۹ی ئایار بەشی سێیەمی ئەو شەقامە بكرێته‌وه‌.

ئەوەشی ڕاگەیاند : بەشی سێیەمی ۱۲۰ـی لە شەقامی هەولێر – كۆیە دەست پێ‌ دەكات و لە شەقامی هەولێر – كەركووك كۆتایی دێت كە زۆرترین هاتوچۆ لەو بەشە دەبێت .

شەقامی ۱۲۰ـی لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ دروست كراوە كردنەوەی ئەو بەشە جەنجالی و قەڵەبالغیەکانی ناوشار کەمتر دەکاتەوە كارئاسانی زۆر بۆ شوفێران دەكات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…