31/01/2019

بكوژانی منداڵ و باوكەكە‌ی حاجیاوا ده‌ستگیر كران

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵ و باوكێك لە ناحیەی حاجیاوای دەڤەری راپەڕین دەستڕێژی گولـلەیان لێكرا و گیانیان لەدەستدا ژمارەیەك كەس بە تۆمەتی كوشتنیان دەستگیر كران.

لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: “شه‌وی رابردوو كاتژمێر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی رانیه‌ و هۆبەی نەوجەوانانی رانیەوە له‌ قه‌زای پشده‌ریش بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كوڕ و باوكه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌قه‌زای رانیه‌ ده‌ستگیر كران، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌”.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە: “پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م پۆلیس و دادگا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یاندا كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتی باوك و كوڕه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌”.

لەو راگەیەندراوە ئاماژە بەوەشكراوە: “ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كان له‌كاتێدا بووه‌ كه‌ سوود وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌دواداچوون و زانیاری هێزه‌كانمان و سوود وه‌رگرتن له‌ كامێراكانی چاودێری و وه‌رگرتنی وته‌ی شایەتحاڵ”.

رۆژی یەكشه‌ممه‌ 20/1/2019 له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌می ناحیه‌ی حاجیاوا سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌ پیاوێك به‌ ناوی ( ئـ . ئـ ) له‌دایكبووی ساڵی 1983 و‌ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی ( پ . ئـ . ئـ ) ته‌مه‌ن 3 ساڵان له‌ كۆڵانی پشت ماڵی خۆیان ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێكرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…