15/01/2019

ئەو پیاوەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵەكەی گەرمیان سزادرا


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند ئەو پیاوەی لە شارۆچكەی رزگاری لە سنووری گەرمیان دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ ‌و حەوت مانگ، بە 10ساڵ زیندانی سزادرا.   

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان رۆژی 14-1-2019 سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر محەممەد عەباس زەین عابیدەین بە رەگەز عەرەبدا سەپاند “بەهۆی ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵێكی (کوردی) تەمەن دوو ساڵ ‌و حەوت مانگ، سزاكەشی بەپێی ماددەی 393ـیە لە یاسای سزادانی عێراقی”.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەی، محەممەد رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراوە.

رووداو

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…